بسم الله الرحمن الرحیم
«اِنَّا لِلّٰهِ وَ إِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ»
«گه‌ڕانه‌وه‌ی ھه‌موو تاکێک بۆلای خوایه.»
ھه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تیی و نووسه‌ری گه‌وره، «مامۆستا عه‌بدولحه‌مید حه‌یره‌ت سه‌ججادی»، مامۆستای پێشووی قوتابخانه‌کان، مامۆستای مێژووزان و مێژوونووسی گه‌له‌که‌مان پێ گه‌یشت و بوو به‌ھۆی داخ و خه‌م و کۆسپ و که‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و بنه‌ماڵه و که‌س و کار و ھاوه‌ڵانی به‌ڕێزیان.
مامۆستای کۆچکردوومان، دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان و ئایینی خۆی، به نووسینی ھەندێ ئاسه‌واری پڕپیت و به‌نه‌رخ نواند و که‌لێنی کتێبخانه‌ی کوردی به ئاسه‌واره‌کانی خۆی پڕ کرده‌وه و ئێستاش به‌رھه‌مه‌کانی سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌نرخ و پڕشنگدارن له به‌ر ده‌م خوێنه‌واره‌کاندا.
به‌م بۆنه‌وه به نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی پارێزگای کوردستان، ھاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین. له خوای میری مه‌زن داواکارین، ڕۆحیان به به‌ھه‌شتی برین شاد بفه‌رمێت و سه‌بر و ئۆقره و ئارامی و خۆڕاگریش به بنه‌ماڵه و که س و کار و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانیان ببه‌خشێت.
أعظم اللهُ أجرَكُم و أحسنَ عزاءكُم و غفر الله لنا و لميتكم. آمین
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسڵاح مه‌ڵبه‌ندی کوردستان
18ی گه‌لاوێژی 1404ی ھه‌تاوی

بۆچوونه‌کان